دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز عیراق و ئێرانی هه‌ژاندو كه‌شناسی‌ش گوڕی بوومەلەرزەکە ئاشکرادەکات.
كاتژمێر 9:59 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز كه ناوه‌نده‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ته‌واوی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و عیراق و هه‌رێمی كوردستانیشی هه‌ژاند.
ئاراس مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی بومه‌له‌رزه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی ڕاگه‌یاند، "گوڕی هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌كه 5.6 پله بوه به‌پێوه‌ی ڕێكخته‌رو سه‌نته‌ره‌كه‌شی سنوری پارێزگای كرماشان بوه".
بومەلەرزەکە لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر بەهێزەوە هەستی پێکرا و لە هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی به‌غدا، واست و دیاله‌شی له‌عیراق هەستی پێکراوە.