بوومەلەرزەیەکی تر گەرمیان و سلێمانی هەژاند

جارێکی تر بوومەلەرزە لە کاتژمێر   ١٠:٥٢  پێشنوەرۆی ئەمڕۆ ١١ ی کانوونی دووەم ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی هەژاند.

 

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند بومەلەرزەی چوارەم کاتژمێر ١٠:٥٢ خولەک بەگوڕی ٥.٣  پلە ڕوویداوە.

هاوکات بەشێک لەو بومەلەرزانەی ئەمڕۆ بە گوڕی ٥.٦ و ٥.٢ و ٥.٤ و  پلە بە پێوەری ڕێختەر بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، بومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر ٩:٥٩ خولەک ڕوویداوە و قوڵاییەکەی هەشت کیلۆمەتر بووە، بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٩ خولەک ڕوویداوە و قوڵاییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە، ئەوەی سێهەم ١٠:١٤ خولەک ڕوویداوە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر،

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کەشناسی، سەرجەم بومەلەرزەکان چەقەکانیان لە خۆرهەڵاتی کورستان بووە، ئەوەی یەکەمیان کە بەهێزترین بوو ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری تۆمارکرددنی بومەلەرزەی شاری سلێمانییەوە دوور بووە.


هاوکات کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە بەغداو زۆر شاری تری عێراق هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەنتەری بوومەلەرزەکە نزیک شاری کرماشانە لە ئێران و ، باسی لەوەش کرد تا ئێستاش بوومەلەرزە بچوکەکانی دوای بوومەلەرزەکە بەردەوامە.





AM:11:10:11/01/2018