کەشناسی ژمارەی زنجیرە بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ئاشکرادەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ 5 بوومەلەرزە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاندووە و گوڕەکانیان زیاتر لە 5 پلە بووە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: وەك زنجیرەیەك لە كاردانەوەكانی بوومەلەرزە سەرەكییەكەی 12 ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو و لێكەوتنەوەی ئەو ناسەقامگیرییە جیۆلۆجییەی كە ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە، تەنها لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018.1.11 كاتژمێر نێوان 9 و 10 ، پێنج  بوومەلەرزەی پێچەوانەیی (یان هەڵگەڕاوەیی) بەرچاوو و هەستپێكراوی پلە (5) بەرەو سەروو لە رۆژهەڵاتی (مەندەلی) و لەنێو خاكێ (ئێران) دا روویانداوە كە گوڕەكانیان بەم شێوەیە بوون:

1. كاتژمێر 09:59 ی بەیانی بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەرو لە دووریی 18 كم لە رۆژهەڵاتی مەندەلی.
2. كاتژمێر 10:00 ی بەیانی بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەرو لە دووریی 23 كم لە رۆژهەڵات بۆ باكووری رۆژهەڵاتی مەندەلی.
3. كاتژمێر 10:14 ی بەیانی بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە دووریی 22 كم لە رۆژهەڵات بۆ باكووری رۆژهەڵاتی مەندەلی.
4. كاتژمێر 10:21 ی بەیانی بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەرو لە دووریی 27 كم لە رۆژهەڵاتی شاری مێهران لە ئێران
5. كاتژمێر 11:00 ی بەیانی بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەرو لە دووریی 14 كم لە رۆژهەڵاتی مەندەلی.




PM:12:04:11/01/2018