بەوێنە.. لەهەولێر گەنجێک لەسەر زبڵی سەر شەقامەکان دەژی

گەنجێکی شاری هەولێر لەبەر نەبوونی لەسەر زبڵی پاشماوەی خەڵکی لەسەر شەقامەکان دەژی.

کاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت " گەنجێك بەهۆی خراپی باری داراییەوە شەوان بەم سەرمایە لە شاقامەكانی هەولێر ڕۆژ دەكاتەوە".
وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر، دەشڵێت :"لە ڕێگەی نامەیەكی كراوە هاوڵاتیان داوادەكەن لایەنی پەیوەندار بەهانایەوە بچن".

كاروان خۆشناو، کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نامەکەی وەک کورەکە خۆی بڵاوكردۆتەوە كە لە لایەن هاولاتیەكەوە بۆم ڕەوانە كراوە و ڕایگەیاندووە، ئەمەی دەی بینن گەنجێكە لە هەولێر نزیك ترافیكی عنكاوە، كە بەو سەرمایە لەسەر جادە دەخەوێت .

هاوڵاتیەكە لە رێگەی نامەیەكەوە كە ڕەوانەی كردووە دەڵێت :"ئەو گەنجە لەجیاتی، نان زبڵی جادەكان دەخوات كەس خۆی لێ ناكات بەخاوەن تەلەفۆنمان بۆ هەموولایەك كردوە بەڵام بەداخەوە هیچیان نەهاتن بەقسەمان".




PM:10:08:11/01/2018