پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێكی چەكدارییەوە لە گوندێكی باشووری كەركوك، سێ ئەندامی خێزانێك كوژران.
ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لە باشوری شاری كەركوك لە گوندی سەعدیە سەر بە ناوچەی عەباسییە، چەند چەكدارێكی داعش هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵێك".
وتیشی" بەهۆی ئەو هێرشەوە دایك و دوو كوڕەكەی كوژران و پیاوەكەش برینداركراوە و دوابەدوای هێرشەكە چەكدارەكان بەرەو شوێنێك نادیار هەڵهاتوون".