روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندكاران

وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەكی بەپەلە ئاڕاستەی خوێندكاران دەكات و ڕایدەگەیەنێت "هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر تاقیكردنەوەكاندا نەهاتووە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە هاتووە "ماوەیەكە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاودەكرێنەوە لەبارەی چۆنێتی ئەنجامدانی تاقیكرنەوە نیشتمانی و وەزارییەكانی پۆلی نۆیەم و دوانزەی ئامادەیی".

ئەوەش روونكراوەتەوە "دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو تاقیكردنەوانە هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە و رۆژ نارۆژێك ئەنجام دەدرێن و ئەگەر بشكەوێتە رۆژی هەینییەوە، ئەوە لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەكەوێتە رۆژی دواترەوە".

ئەو وەزارەتە داواش لە میدیاكاران و دەزگاكانی راگەیاندن و خوێندكاران و مامۆستایان دەكات، قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەتەوە وەربگرن.




PM:12:32:15/01/2018