شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێكی بەفروباران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەگوێرەی ماڵپەڕی "accuwether"ی جیهانی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

ماڵپەڕی "accuwether"ی ئەمریكی كە ماڵپەڕێكی جیهانیە و پێشبینیەكانی خۆی بۆ كەش و هەوای تەواوی شار و وڵاتەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە پێشبینی دەكانت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بەفر و باران ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینی ئەو ماڵپەڕە لە ڕۆژی پێنج شەممەوە بەفر بارین ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بوونی باران لە شارەكاندا.

هاوكات بەگوێرەی پێشبینییەكان ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەممە پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن.



PM:01:53:15/01/2018