كەمێك پێش ئێستا دەنگۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە دهۆك بڵاوبوەوە، بەڵام ڕوودانی بوومەلەرزە ڕەت دەیكرێتەوە
كەمێك پێش ئێستا لە شاری دهۆك و دەوروبەری دەنگێكی بەهێز بیسترا و خەڵك وایانزانی بوومەلەرزە روویداوە، بەڵام فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "ڕووداو"ی راگەیاندووە، "بوومەلەرزە نەبووە و تەنیا دەنگێكی بەهێز بیستراوە، بەوهۆیەوە خەڵك ترساوە".
هەروەها تاوەكو ئێستا نازانرێت دەنگە بەهێزەكە بەهۆی چیەوە بووە و سەرچاوە فەرمیەكانیش هیچ زانیاریەكیان ئاشكرانەكردووە.