وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم كۆبووەوە و ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی مووچەخۆری ڕاستەقینە هیچی تر نەبنە قوربانی، هەنگاوی جدیی دەنێن".
ئەمڕۆ ڕێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ دۆمەنیك ماس كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم ڕایگەیاند "هەرێمی كوردستان پێویستی بە ڕیفۆرمی جدیی هەیە، بۆ ئەوەی مووچەخۆری ڕاستەقینە هیچی تر نەبنە قوربانی، ئەو كەسانەی بە ناڕەوا مووچە وەردەگرن، بۆ ئەمەش هەنگاوی گرنگ دەنێین".
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداد كراوە، وەزیری دارایی هەرێم بە پێویستی زانیوە، كۆبوونەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.
ڕێباز حەملان سوپاسی فەرەنسای كرد، كە لە ڕابردوو و ئێستاشدا دۆستی كورد بووە و هەنگاوی گرنگی ناوه، بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغداد.
باڵیۆزی فەرەنساش باسی لە ڕۆڵی وڵاتەكەی كردووە، بۆ نێوەنگیریی نێوان هەولێر و بەغداد بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانووستانەكان.