دابەشكردنی موچەی پێشمەرگە جارێكیتر دواخرا و بەگوێرەی زانیاریەكان سبەی دابەش دەكرێت
دوێنێ 15ی كانوونی دووەمی 2018 وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا جەختیكردەوە، چارەسەری گرفتی موچەی ھێزەكانی پێشمەرگە كراوەو بڕیاردراوە ڕۆژی سێشەممە كە دەكاتە ئەمڕۆ موچەی مانگی ئەیلولیان پێدەدرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بە "سپی میدیا"ی راگەیاند تائێستا دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی دیوانی وەزارەت و بەشێك لەھێزەكانی 70و 80ی پێشمەرگە نەكراوە كە زیاتر لە 90 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد پەیوەندیان بە سەروی خۆیانەوە كردووە پێیان ڕاگەیاندوون پارەی پێویست بۆ موچەی ئەو ھێزانە تەرخان نەكراوە، بەڵام وتی دڵنیاییان پێ دراوە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و موچەی سەرجەم ھێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
زیاتر لە 90 ڕۆژە بەشێكی زۆر لەھێزەكانی پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەیان پێبدرێت، بەڵام بۆ جارێكی دیكە دواكەوت.