بەوێنە.. هونەرمەندێکی ناسراو درامای گەردەلوول گیانی لەدەستدا

پشتیوان نووری بەدەوی لە سلێمانی، یەکێک لە ناسراوترین ئەکتەرەکانی درامای "گەردەلوول" بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

پشتیوان بەدەوی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

پشتیوان نوری بەدەوی  ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول.

پشتیوان هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەندی ناسراو هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچن.




PM:06:09:16/01/2018