كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق، فۆرمی دامه‌زراندن بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه له‌ئێستادا خوازیاران ده‌توانن فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە سنوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 40 هەزار کەس بۆ سەر سندقی دەنگدان دادەمەزرێنرێن.
هاوکات به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن، یان دامه‌زراندن ده‌یانگرێته‌وه بریتین له:
1- ته‌واوی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه كه‌مترین بڕوانامه‌یان ئاماده‌یی بێت.
2- ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و یاساییه‌كان.
3- قوتابیان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه، به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی 18ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مه‌رجه داواكراوه‌كان بۆ پیشكه‌شكاران:
1- نابێت پێشكه‌شكار ته‌مه‌نی له 63 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ كه‌متر بێت.
2- رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری نه‌یگرێته‌وه.
3- نابێت فه‌رمانبه‌ری دام و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بێت.
4- نابێت هیچ بڕیارێكی كۆمسیۆن بۆ سزادانی ده‌رچوو بێت.
5- نابێت نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان بێت یان چاودێری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت له‌ڕۆژی ده‌نگداندا.
6- پێویسته دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه بێت كه پێشكه‌شی ده‌كات بۆی.
7- پێویسته له‌سنووری جوگرافی ناوه‌ندی تۆماركردنی بێت.
8- نابێت نزیكایه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان (باوك، دایك، برا، خوشك، هاوسه‌ر، كوڕ، مام، خاڵ).
کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە