ئاگرێک لە عەلوەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە چەند دووکانێک سووتاون، دوو کەسیش برینداربوون.
دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆئاگرێک لە عەلوەی شاری سلێمانی کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بە سووکی برینداربوون".
بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە دووکانێکدا دروستبووە کە بابەتی جوانکاری تێدا بووە و تائێستاش زیانە مادییەکانی ئاگرەکە نەخەمڵێندراون.
بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی سلێمانی، وتیشی، ئاگرەکە لە ئێستادا کۆنترۆڵکراوە و سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو دووکانانە بپشکنن کە ئاگری تێدا کەوتووەتەوە، بۆ ئەوەی لەناو کەلوپەلە سووتاوەکاندا جارێکی دیکە ئاگر نەکەوێتەوە.