ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند "بەگوێرەی پڕۆژه‌یه‌ک سیسته‌مى یه‌ك په‌نجه‌ره‌یى په‌یڕه‌و بكات بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوو‌ڵاتیان".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/ 1/ 2018 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوووه.
سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى باسى له گفتوگۆ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند لێژنه‌یه‌كى حكوومیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان، نه‌وت و مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌مى دا، هیوایشى خواست زوو بگه‌نه چاره‌سه‌رى كۆتایى بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ.
هه‌روه‌ها باسى له په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رى نێوان خۆیان و ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه تیایدا گفتوگۆى لیژنه حكوومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، پرۆسه‌ى چاكسازى و شه‌فافیه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان، هه‌وڵدان بۆ نوێنكردنه‌وه‌ى یارمه‌تییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تیله‌رسن پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تێكى به‌هێز له هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه.
نێچیرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها باسى له دوا سه‌ردانى خۆیان بۆ ڤاتیكان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قه‌داسه‌تى پاپا پشتگیریى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوه و ئاماده‌یى نیشان داوه كه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ بدات.
دواتر هه‌ریه‌كه له مه‌ولوود باوه موراد وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن به وه‌كاله‌ت، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ، پو‌خته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوویان له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێشكه‌ش كرد و ڕوونیان كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كان له كه‌شێكى ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه چوون و هیواخوازن له ماوه‌یه‌كى نزیكدا، ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانى ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه ده‌ركه‌ون و ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنى دانوستان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا خۆش بكه‌ن.
پاشان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران له چوارچێوه‌ى پلانى چاكسازیى حكوومه‌تدا ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى خزمه‌ت خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند حكوومه‌ت ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ته‌كانى خۆى به هاوو‌ڵاتیان بگه‌یه‌نێت، بۆیه ئه‌م پڕۆژه‌یه حكوومه‌ت له‌و ڕووه‌وه ڕێكده‌خات و هاووڵاتیانیش باشترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئامانج له پڕۆژه‌ى خزمه‌ت باشتركردنى ئاستى خزمه‌ته‌كان بۆ هاوو‌ڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتینه له دامودوزگا حكوومییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد حكوومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ى به سه‌ر‌جه‌م خزمه‌ته‌كاندا كردووه كه ژماره‌یان زیاتر له (442) خزمه‌تى تایبه‌ت به هاوو‌ڵاتیان و (279) جۆر خزمه‌تى گشتییه. هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه حكوومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تى به‌م پڕۆژه‌یه سیسته‌مى یه‌كپه‌نجه‌ره‌یى په‌یڕه‌و بكات بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوو‌ڵاتیان، به‌شێكیش له‌م خزمه‌تانه له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه پێشكه‌ش بكرێن.
پرۆژه‌كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى مانگێكدا له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و باشتركردنیدا، دید و سه‌رنج و تێبینیى خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن و دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت، بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆتاییدا، وه‌زیرانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه دوێنێ بڕیارى كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ت دا، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانى كابینه‌ى حكوومه‌ت نیشان دا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه پێكه‌وه كاریان و دووپاتیان كرده‌وه كه له ماوه‌ى كاركردنیاندا هه‌موو پشتگیرییه‌كى سه‌رۆكاتیى حكوومه‌تیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رك و كاره‌كانیان هه‌بووه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى سوپاسكردنى وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه كار و ئه‌ركه‌كانیان به باشى ڕاپه‌ڕاندووه، نیگه‌ر‌انیى خۆى و حكوومه‌تى بۆ بڕیارى كشانه‌وه له حكوومه‌ت نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى له كاتێكى گونجاو‌دا نه‌بووه و له به‌رژوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و خۆیاندا نییه.