دوایین زانیاری لەبارەی ووردبینی مووچەی دوو وەزارەتەکەوە

په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عيراق ئاشكراى كردوه‌ " كه‌ ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه‌ بەشێک ليژنه‌ فه‌رعيه‌كانى پێداچوونه‌وه‌ى ليستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.


ئەمین بەكر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان كە لە هەمان كاتدا ئەندامی لیژنەی یاساییە له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نوسیویەتی " سەرۆکی لیژنەی پێداچونەوەی لیستی موچەخۆرانی پەروەردەو تەندروستی هەرێم قاسم العنایە پێ ی ڕاگەیاندم ،کەڕۆژی یەکشەمە لیژنەی فەرعیەکان دەست بەکارەکانی دەکات بەدوو شێوە:

1.چەند لیژنەیەک پێداچونەوە بەلیستی موچەکاندا دەکەن، لەڕوی گونجانی نێوان ژمارەو یەکەکانی خوێندن یان تەندروستی ، گونجانی بڕی موچەو دەرماڵەکانیان لەگەڵ پلەی وظیفی و بڕوانامەو ساڵانی خزمەت، و ناوی دوبارەو تەمەن.

2.چەند لیژنەیەکی فەرعی کەزیاتر لەفەرمانبەرانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق پێک دێن سەردانی هەرێم دەکەن و بەشێک لە دەزگاو خوێندنگەو نەخۆشخانەکان بەسەر دەکەنەوە تابزانرێت ئەو کەسانەی موچە وەردەگرن لەسەر ئەو ناوەندانە فەرمانبەری حەقیقین یان وەهمی، وژمارەیان چەند گونجاوە لەگەڵ پێداویستیەکانی ئەو دەزگایە یان خوێندنگەیە.




AM:09:15:19/01/2018