نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەبادی باسی لە گرنگی کاراکردنەوەی سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵیەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەبارەی مووچەشەوە ڕایگەیاندووە "بەخێراییدوایی ووردبینی مووچە دەنێردرێت".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نوسینگه‌ی عه‌بادی بڵاویكردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه "ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له‌وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان كرد به سه‌رۆكایه‌تی نیچیرڤان بارزانی و به ئه‌ندامێتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و دكتۆر فواد حسێن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم تاوتوێ كراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه هاوڵاتیانی هه‌رێم و به‌شێكن له هاوڵاتیانی عێراق. پێیوسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان چالاك بكرێته‌وه‌و له‌نێوانیاندا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان
به‌پێی به‌یاننامه‌كه حەیدەر عەبادی باسیلەوەشکردووە، گرنگە هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی دەسەڵاتی ناوەندی بکات و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی حکومەتی ناوەندییەوە بێت.
سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان عه‌بادی به پێویستی زانیوە لیژنەکان کارەکانیا تەواو بکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و جەختیشی کردۆتەوە دوای ووردبینی بەخێرایی مووچە دەنێردرێت.