نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی دووەم نرخی لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٠٠ دینارە. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٢ هەزارو ١٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٨ هەزار دینار.




AM:10:06:21/01/2018