ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری سوریا، ڕایگه‌یاند كه توركیا كارێكی دوژمنكارانه‌ی دژی شاری عه‌فرین ئه‌نجامداوه.
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا، ڕایگه‌یاند ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆرستان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سوریا و وتیشی "له‌یه‌كه‌م رۆژی قه‌یرانه‌كانی سوریاوه، توركیا به‌ئاشكرا پشگیری گروپه تیرۆرسته‌كانی كردووه".
به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه توركیا كارێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌فرین ئه‌نجامداوه.
رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2018، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون.