بەوێنە و ڤیدیۆ....شکانی سوپای تورکیا
"سپی" ئاماری دیل و کوژراوان بڵادەکاتەوە

ئاماری کوژراوانی سوپای تورکیا بەرز دەبێتەوە و 25 چەکدار و سوپای تورک بەدیل گیراون.

سەرچاوەیەک لە عەفرینەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکان کە لە دوێنێوە لە عەفرین دەستی پێکردووە تا ئێستا 25 سەربازی تورک و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بەدیل گیراون.

ئەو سەرچاوەیە کەمێک لەمەوبەر ئەوەی بۆ سپی ئاشکراکرد کە شەش تانکی سەربازی سوتێدراون و سەربازانی ناویان کوژراون.

بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی خوارەوە کە تایبەت بۆ سپی نێردراون ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی گرووپە ئیسلامیەکانی نزیک لە تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەفرین بە دەستی شەرڤانان کوژراون.

رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2018، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و شەرڤانانیش بەردەوامن لە بەرگریکردن و بە تودی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.





PM:11:19:21/01/2018