شەوی ڕابردوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو تەندروستی پێكهاتبوون گەیشتنە بەغداو ئەمرۆ بەشداردەبن لە كردنەوەی كۆنگرەی تایبەت بە لامەركەزییەت.
وابڕیارە ئەمرۆ كۆنگرەكە لەهۆڵی ئۆتێل بابل دەستپێبكات و چەندین كەسایەتی باڵای سیاسی عێراقی تیادا بەشداربن.
هاوكات نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بانگێشتنامەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پێگەیشتووە،بەڵام بە هۆكاری سەردانیان بۆ داڤۆس و بەشداریكردنیان لە كۆربەندی ئابوری جیهانی ناتوانن ئەو بەشداری كۆنگرەكەی بەغدا بكەن.