شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی هەرێمی گرتەوە و گوڕەكەی ئاشكرادەكرێت.
شەوی ڕابردوو كاتژمێر 9:31 خولەك بوومەلەرزەیەك بەپلەی 3,1 پێوەری ڕێختەر لە بەرزاییەكانی سەركەل لە باكوری كەلار و ڕزگاری لە قوڵایی12 كم ژێر زەوی ڕوویداوە و هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
دوای بومەلەرزە بەهێزەكەی ساڵی ڕابردوو كە بووە هۆی مردن و برینداربوونی ژمارەیەم هاوڵاتی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 600 بوومەلەرزەی دیكە بە گوڕی جیاواز ناوچەكەیان هەژاندووە