دۆلار بەردەوامە لە دابەزین
بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی کانوونی دووەم لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار نزمە، بە پێچەوانەوە نرخی یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی کوردستان نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٤٥٠ دینار، نرخەکەی هاوشێوەی دوێنی نزمە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزارو ٢٥٠ دینار. دوێنێ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٢٣ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزارو ٦٠٠ دینار. دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ١٧٣ هەزار دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٧ هەزار دینار.
AM:09:52:25/01/2018