وەزارەتى دارایى هه‌رێم كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و پشكنینى دارایى كاراكرده‌وه، بەئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و به‌دواداچوونى گه‌نده‌ڵى.
به پێى گشتاندنى وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ دەرچووە و ئیمزای ڕێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەرە دواى کاراکردنەوەى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و پشكنینى دارایى به شێوه‌ى له‌ناكاو پشكنین و چاودێرى دارایى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە هه‌ماهه‌نگى دەکات له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندار بۆ بە دواداچوون و چاودێرى سامان و موڵكى گشتى له‌گه‌ڵ داواكارى گشتى، دیوانى چاودێرى دارایى و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى.
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى جەختى کردووەتەوە کە پێویستە فه‌رمانگاكان هه‌ماهه‌نگى بەڕێوەبەرایەتییەکە بكه‌ن له كاتى بوونى گه‌نده‌ڵى و لادانی دارایى.