به‌هۆی نه‌ناردنی پاره بۆ بانكه‌كان دارایی نەیتوانی ئه‌مڕۆ موچه دابه‌شبکات، به‌و هۆیه‌شه‌وه دابه‌شكردنی مووچه كه‌وته هه‌فته‌ی داهاتوو.
سه‌رباری راگه‌یاندنی لیستێك له ناوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان بۆ پێدانی مووچه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌یتوانی پاره ره‌وانه‌ی بانكه‌كان بكات، نه‌توانرا ئه‌مڕۆ موچه‌ی كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدان دابه‌ش بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان لیستی موچه‌ی شه‌هیدانی ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كان نه‌كردووه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه، بۆیه پێناچێت تاهه‌فته‌ی داهاتووه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات.