کەشناسی وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٦ پلە و نزمترینیش ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٣ بە ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٩ پلە بە ١٢ پلە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٤ پلە بە ٦ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٢ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٧ پلە بە ١٠ پلە دەبێت.




AM:11:23:26/01/2018