هەولێر....مامۆستایەکی ئاینی کوژرا

مامۆستایەكی ئاینی لەسنوری هەولێر دەکوژرێت و تەرمەکەی لە سەر رێگای سنوری ناحیەی دیانای سنوری قەزای سۆران دۆزرایەوە.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی كانوونی دووەمی ٢٠١٨ تەرمی مامۆستایەكی ئاینیە كە پێشنوێژ و وتارخوێن بووە لە ناحیەی خەلیفان سەر بەقەزای سۆران و چەند فیشەكێك بە جەستەیەوە هەیە دۆزراوەتەوە.

تەرمەكە لە سەر رێگای ناحیەی دیانای سنوری قەزای سۆران دۆزراوەتەوە، مامۆستاكەش ناوی سامان حسین میرۆیە و خێزاندارە، تەمەنی نزیكەی ٦٠ ساڵ دەبێت، بەڵام تائێستا وردەكاری چۆنێتی كوشتنی ئەو مامۆستا ئاینییە، ڕوون نەبووەتەوە.




PM:06:52:27/01/2018