پلەی گەرمای سلێمانی دادەبەزێت بۆ سێ پلە ژێر سفر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای شاری سلێمانی بۆ سبەی دوو شەممە ٢٨ ی کانوونی دووەم یەک پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و بەپێی ئەو راگەیاندراوە سبەی دوو شەممە سڵێمانی یەک پلە لەژێر سفرەوە دەبێت.
ماڵپەڕی https://www.accuweather.com ی جیهانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای شاری سلێمانی لەمشەودا -٣ پلە دەبێت، شەوی رابردووش بە هەمان شێوە -٣ پلە لەژێر سفرەوە بووە.
زستانی ئەمساڵ ئەمە یەکەم رۆژە پلەی گەرمای سلێمانی نزمبێتەوە بۆ ژێر سفر.
AM:10:00:28/01/2018