سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى بەپلەى وەزیرى خانەنیش دەکات و پەرلەمانتارێکیش ئەو کارە بە "نایاسایی" لەقەڵەم دەدات.
عەلى حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى کوردستان لەفەیسبوکى خۆى بەڵگەنامەیەکى بڵاویکردووەتەوە، کە تیایدا نێچیرڤان بارزانى پاڵپشت بەفەرمانى (١٢٩) لە ٢٣-٧-٢٠١٧ بڕیاریداوە بە خانەنشینکردنى محەمەد وەسمان حسێن بە پلەى وەزیر، لەسەر میلاکى ئەنجومەنى وەزیران.
بەپێى نوسراوێکى تر کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى ڕاپەڕین کراوە و تیایدا هاتووە، بەهۆى خانەنشینکردنى محەمەد وەتمان بەپێى فەرمانى حکومەتى هەرێم ژمارە (٥٣٥) لە ٣٠-٧-٢٠١٧ دا بە موچەى بنەڕەتى سێ ملیۆن دینار.
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "پرۆژه چاکسازییهکهی حکومهت بۆ فێڵکردن بوو له خهڵک، لهم دۆخه خراپهشدا، حکومهتهکهی پارتی و یهکێتی بهردهوامن له کاری نایاسایی و گهندهڵی".