محەمەد وەتمان ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی
لەسەر خانەنشین کردنی بە پلەی وەزیر روونکردنەوەیەک بلآودەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەی محه‌مه‌د وەتمان دەڵێت: "بەداخەوە ئەندام پەرلەمانێک وەک هەنگوینی لە شانەی
داردا دۆزیبێتەوە، هەواڵی خانەنشینبوونی ئێمەی لە پەیجی خۆی بڵاوکردەوە، دواتر
پەیج و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هاوشێوەی ئەندام پەرلەمانەکە بە مەبەست هەواڵەکەیان
بڵاوکردەوە".
ناوبراو لەو روونکردنەوەیەدا دەشڵێت "من بە خەڵکی کوردستانی
ڕادەگەیەنم کە ئەم بڕیارە لە ساڵی ۲۰۱۰وە هەیە و زوو زوو نوێدەکرێتەوە، ئەم
بڕیارەش تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ مووچەیەکم وەرنەگرتووە، خۆ
ئەگەر مووچەیەکیشم هەبێت بە شایستەی خۆمی دەزانم لەپای هەموو تەمەنم کە بە کورد و
کوردستانم بەخشیوە، هەر کەموکوڕییەک هەبێت سیستمی حکومڕانی هەرێم بەرپرسە، نەک
تێکۆشەرە دێرینەکانی".
به‌وته‌ی محه‌مه‌د وه‌سمان "لە حزبه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره
چەندین کەس بە پلەی وەزیر و بەرزتریش خانەنشینکراون کە لەوانەیە شایستەی ئەو
پاداشتە نەبن".
دعه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە‌فراكسیۆنی گۆڕان
نوسراوی خانه‌نشینبوونی محه‌مه‌د وهتسمانی بڵاوكرده‌وه‌و کە تیایدا هاتووە "خانه‌نشینکردنی
نایاسایی به پله‌ی وه‌زیر به‌رده‌وامه‌و پرۆژه چاکسازیه‌که‌ی حکومه‌ت بۆ
فێڵکردن بوو له‌خه‌ڵک".