سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ نوێترین لێدوان لەسەر مووچەی مووچەخۆران هەرێم دەدات.
لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری هەفتانەی، حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ندبوونی خۆی به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیشانده‌دات و رایده‌گه‌یاند" تائێستا چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نه‌وتمان راده‌ست بكات".
حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق وتی " پابه‌ندین به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام تائێسستا چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراومان راده‌ست بكات، هه‌روه‌ها كێشه‌مان له‌بوونی ناوی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌یه‌و نازانین له‌و ژماره‌یه‌ی هه‌یه، چه‌ندیان راسته‌قینه‌ن و ده‌وام ده‌كه‌ن، چه‌ندیشیان وه‌همی و بندیوارن".
سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ لایەنە کوردیەکان وتی " په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هه‌ماهه‌نگی باشیشمان هه‌یه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كورد".
لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی " پلانی كشتوكاڵیمان بۆ هه‌ردوو وه‌رزی زستان و هاوینی ئه‌مساڵ په‌سه‌ندكرد، كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق لێی سودمه‌ند ده‌بێت".