ڕۆژی تەقینەوە گەورەكەی شاری سلێمانی ئاشكرادەكرێت و هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكرێنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" ڕۆژی هەینی بە چاودێری پارێزگار و دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت سایلۆی شاری سلێمانی دەتەقێندرێتەوە و لەلایەن كۆمپانیایی جێبەجێكارەوە ئامادەكری تەواو كراوە تا ئەو پرۆسەیە بە كەمترین زیان بەڕێوەبچێت.
هاوكات چەند ڕۆژێك لەمەوبەر مەلا یاسین، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایگەیاند "لە ئوتێل گراند میلینیۆم ڕێوڕەسمیك بۆ ئەم بابەتە ئەنجام دەدرێت كە بە شێوازی لایڤ لەوێوە سەیری ئەنجامدانی كارەكە دەكرێت".
سایلۆی سلێمانی كە دراوە بە كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و لە بەرامبەردا سایلۆی سەید سادقی دروستكردووە لە شوێنی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی بازرگانی و گەشتیاری و نیشتەجێبوون لە ژێر ناوی "داون تاون" دروستدەكرێت.
سایلۆی سلێمانی كە دەكەوێتە نزیك ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا دروستكراوە و ماوەی چەند ساڵێكیشە چۆڵ كراوە.
لە وڵاتانی جیاهانیش كاتێك بینایەكی گەورە تێكدەدرێت هەندێك جار بە ڕێگەی تەقینەوە خاپوور دەكرێت و پێشتریش هاوڵاتیانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە بەتایبەت ئەگەر نزیك بێت لە شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام ئەمە یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان ئەم كارە ئەنجام دەدرێت