فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ناحیەی " شیرئاوا " گوندی "خالتا" دەکەنە ئامانج و وێرانی دەکەن.
ئاژانسی فراتنیوز بڵاویکردەوە سووپای تورکیا لەرێگای فڕۆکە جەنگیەکانی و تۆپە دوورهاوێژەکانیانەوە، هەروەها هێزە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی تورکیا لەپێش هەمووشیانەوە بەرەی نەسرە ( باڵی سوری رێکخراوی قاعیدە )، بەهەموو جۆرە چەکێک بۆردومانی گووندی" خالتا" یان لە شارۆچکەی " شیرائاوا " کردووەو هەموو خانووەکانی ئەو گوندەیان وێران کردووە.
ئەمڕۆ هێرشی سووپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی پێیاننایە رۆژی ١٢هەمینەوەو، تا ئێستا تەنها ٣% پانتایی ئەو شارەیان دەستگیرکردووە.