له‌ناحیه‌ی سیروانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاری دانانی جۆزه‌ی شانزه ئه‌مپێری ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش ورده‌كاریه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، هێمن حه‌مه حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان، رایگه‌یاند: پاش كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری له‌باره‌ی دانانی جۆزه‌یه‌كی گونجاو و رونكردنه‌وه له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی بۆ هاوڵاتیان، بڕیاری دانانی جۆزه‌ی 16 ئه‌مپێریمان بۆناحیه‌ی سیروان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان وتیشی "له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌مجۆزه‌یه گونجاوترو باشتره له‌جۆزه‌ی بیست ئه‌مپێری و نرخێكی كه‌میش له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌وێت به‌به‌راورد به‌جۆزه‌كانی دیكه، به‌جۆرێك هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕاك كردووه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی جۆزه‌كان بڕی نۆ هه‌زارو 500 دیناری تێده‌چێت، به‌دانانه‌وه نزیكه‌ی 12هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌دانانی جۆزه‌كه كاره‌با بۆ هاوڵاتیان زیاد ده‌كات و به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی گرنتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاره‌با بۆ دوو هێنده زیاد بكات، سه‌باره‌ت به‌مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش پاش دانانی جۆزه‌كان میكانزمێك بۆ چۆنیه‌تی كاركردنیان داده‌نێین.