محەمەد کیانی پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و بەرپرس لە بەرەی دیموکراسی گەل رایدەگەیەنێت پەیوەندی بە بەرەی گەلەوە نەماوەو دەستی لەکاركێشاوەتەوە.
محەممەد کیانی لەو ڕونکردنەوەیەدا کە دەست سپی کەوتووە ڕایدەگەیەنێت "پەیوەندیەکی زۆرم پێوە دەکرێت لەلایەن هاوڵاتیانی خۆشەویست سەبارەت بەو هاوپەیمانیەی نەوەی نوێ و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و بەرەی دیموکڕاسی گەل داوای روونکردنەوەم ڵێدەکەن لەباەرەی ئەم رێککەوتنە".
کیانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "دەمەوێ بە هەموو لایەك رابگەیەنم کە وا من لە مانگی ئەیلولەوە لە کاتی مقۆمقۆی هاوپەیمانی بەستن و لیست دورستکردن لە نێوان لایەنەکان لەوکاتدا لەسەر ئەو پرسانە دەستم لە بەرپرسی دەستەی سەرکردایەتی بەرەی دیموکڕاسی گەل کێشاوەتەوە، وە هەروها لە هەمان کات ئیستیقالەشم لە بەرە کردووە".
ناوبراو دەشڵێت "بۆیە ئاگاداری ئەم هاوپەیمانیەی ئەو سێ لایەنە نیم و پەیوەندیم پێوەی نییە، وە هیچ کۆمێنتێکی ئاشکرام نییە لەسەری. سەرکەوتن بۆ چاکەخوازانی گشتی و چەسپاندنی دیموکڕاسی، ئاشتی، ئازادی وعەدالەت و دژە گەندەڵی. ریبازی نەتەوەی دیموکڕات رێنیشاندەرمە".
محەمەد کیانی دانیشتووی هەولێر ئەندامی پێشووی گۆڕان بوو لە پەرلەمانی عێراق، دواتر دەستی لە گۆڕان کێشایەوەو لەگەڵ چەند هاوڕێیکەی بەرەی دیموکراسی گەلیان دامەزراند.