بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ۲ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.


خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانیەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ۹۰۰ دینارە. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٨۰۰ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٤ هەزارو ۲۰۰ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ۳۳ هەزارو ۲۰۰ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ۲۷ هەزار دینار.




AM:09:43:02/02/2018