ئەو هەڵمەتەی کە لەسەرتاسەری جیهان بۆ هاشتاگی(#StopAfrinGenocide) دەستی پێ‌کرد له‌ئێستادا له‌ئاستێكی به‌رزدایه و یەکێک لە چالاکوانەکانیش دەڵێت "ئه‌و هاتشتاگه‌ی بڵاومان کردەوە گرنگی زۆرە".
نیاز حه‌مید برایم، كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی له دەستپێکەوە بەردەوام لەو چالاکیەدا ئەکتیڤ بووە و هاوکات کەسایەتیەکی سیاسییه، له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئه‌و هاتشتاگه كه بلاومان کردەوە گرنگی زۆرە ، هەر هاشتاگێک مانای دەنگ هەڵبڕینەکە، سەیری ئەو گرافیکە بکەن بزانن چۆن هاشتاگ لەسەرتاسەری جیهان بۆ عەفرین کراوە ، بەشداری هەمومان گرنگە، بۆ دەنگ هەڵبڕینە بۆ کەڕکردنی کەڕوڵالەکانی کاربەدەستانی جهیانە کە گوێیان لێ خەواندووە و قڕقەپیان کردووە دەرهەق بەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی داعشی تیرۆریست لە دژی خەڵک ، ژینگە و هەوا و ئاسمانی عەفرین ئەنجامی دەدات".
نیاز حه‌مید داوا له‌هاوڵاتیانی كورد ده‌كات كه "بەشداریکردنی خۆیان بە هەند وەربگرن ودەڵێت "گرنگە چەندی بەشداری بکەن بە کۆمێنت یا بە پۆست لە هەرشوێنێک بۆتان لوا بنوسن ، قسوری مەکەن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " دەبێت هەمیشە دوای داخلکردنی هاشتاگەکە پەردەیەکی شین بەسەردا بێت ئەگەرنا ناگات..دەبێت لە نێوان پیتەکان بۆشایی نەبێت و دەشبێت (#) لە لای چەپی لە بەردەمی بێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "بریا هەمو تویتەرمان دەبوو، چونکە ئەو هاشتاگە گرنگە بۆ تویتەر ، بەڵام بەو مانایە نییە کە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبوک گرنگ نەبێت ، بۆ ئەویش گرنگە".