سایلۆی سلێمانی تەقێندرایەوە

کەمێک پێش ئێستا سایلۆی سلێمانی لەلایەک کۆمپانیایەکی تورکی و ئەمریکیەوە تەقێندرایەوە.


سایلۆکە کاتژمێر 12 بەکاتی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای هیوا ڕەئوف و بەسەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای (ASI) ئەمریکی و (EGE NITRO) تورکی تەقێندرایەوە.

پێش تەقاندنەوەی سایلۆکە دووڕیانی سەرچنار بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا داخرا و هاتوچۆ قەدەغەکرا، بەڵام لە ئێستادا هاتوچۆ ئاسایی بۆتەوە.

پێشتر ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆ كۆنه‌كه‌، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی ٩ باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و مۆڵێكی بازرگانی و هۆتێلێك دروستده‌كرێن، ٢٠%ی زه‌وییه‌كه‌یش ده‌كرێته‌ سه‌وزایی و باخچه‌ تا هاونیشتمانییان سوودی لێوه‌بگرن.




PM:12:25:02/02/2018