بە گوێرەی پێشبینییە فەلەکناسییەکان. یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە.
ماڵپەڕی nmisr بڵاویکردووەتەوە ئەگەرچی ساڵانە لە مانگی شەعباندا موسوڵمانان چاودێری مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەڵام فەلەکناسان لە ئێستاوە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2018یان دیاریکردووە و بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە مانگی شەعبان لە ساڵی 1439 کە ئەم ساڵ دەکات، 29 ڕۆژە و لە ڕۆژی سێشەممە 15 ی ئایاری 2018دا دواین ڕۆژدەبێت، بەو پێیەش یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان 16ی مانگی ئایاری 2018 دەبێت.
ئەو ماڵپەڕە لە زاری فەلەکناسانەوە وتویەتی مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژی تەواو دەبێت و بەوپێیەش ڕۆژی هەینی 15ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
مانگی ڕەمەزان بۆموسوڵمانان گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو لەو مانگەدا موسوڵمانان بە ڕۆژوو دەبن و جەژنی ڕەمەزانیش سێ ڕۆژە.