میدیای فەرمی تورکیا ڤیدیۆیەکی شەڕی عفرینی بڵاوکردۆتەوە کە لەدووری چەند مەترێکی کەمەوە تانکەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی سەنگەرەکانی شەڕڤانان دەکەن، بەڵام شەڕڤانەکان پاشکشە ناکەن و هەر بەرگری دەکەن.
ئەو ڤیدیدۆیە کە لە ئاسمانەوە وێنە گیراوەو بەپێی وێنەکانی فڕۆکە بچوکەکان کە تانکەکان ئاراستە دەکەن و تۆپبارانی شەڕڤانان دەکەن، چه‌ند شه‌ڕڤانێك له‌و دیوی سه‌نگه‌ره‌كه‌وه جموجوڵ ده‌كه‌ن و تانكەکانی سوپای توركیاش پاش ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه جووڵه‌ی شه‌ڕڤانه‌كان ده‌بینن، بۆردومانیان دەکەن، ئەو چەند شەڕڤانەی کە دەبینرێن لە ڤیدیۆکەدا بەرگری دەکەن و ناوبەناو جێگاکەیان دەگۆڕن، لە کاتێکدا کە پشتەوەیان چۆڵە، بەڵام پاشەکشە ناکەن و هەر بەرگری دەکەن، تانکەکانیش چەند مەترێک دێنە دواوە.
شه‌ڕه‌كه له شاره‌دیی راجۆی گونده‌واری عه‌فرینه و سوپای توركیا به تانكی "لیۆپارد" ھێرش و بۆردوومانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.