ئاماری شەهیدانی عەفرین ڕاگەیەندرا

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی كانتۆنی عەفرین، دواین زانیاری له‌ باره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی عفرین راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا 150 هاوڵاتی سیڤیل شه‌هید بوون.


ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی كانتۆنی عەفرین، له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی سوپای توركیای  لە سنووری كانتۆنەكە راگەیاند و وتی "لە سەرەتای هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای عفرین، 150 هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون و 298 ی دیكەش برینداربوون".

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین ئاماژەی بەوەشكرد "هێرشەكانی سوپای توركیا لە رۆژی پازدەهەمیندا بەردەوامەو رجژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیانی سیڤیل بەرزدەبێتەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری شه‌هیدو بریندار رەوانەی نەخۆشخانەكانی عەفرین، شێراوا، جندرێس، راجۆ، شیێ و بلبلێ كراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوەندەكانی تەندروستی لە شارو شارۆچكەكانی عەفرین لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چارەسەركردنی برینداران.




PM:08:30:03/02/2018