خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری سلێمانی بڕیاریاندا كارەبا هاوڵاتیان بكوژێننەوەو سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی مۆلیدە ئەهلیەكانیش ڕایدەگەیەنێت "بەردەوام دەبین تا داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت".
سەردار حاجی دەروێش، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: بڕیارمانداوە لەسبەینێوە كارەبای مۆلیدەكان بكوژێنینەوە، تا ئەو كاتەشی سەرجەم داخوازییەكانمان جێبەجێدەكرێت، بەردەوام دەبین.
وتیشی "داواكاری سەرەكیمان نەهێشتنی جیاوازی نرخە لەنێوان مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێرو سلێمانی، لەكاتێكدا لەهەولێر بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 46 دینار وەردەگیرێت، ئێمە داوای 45 دینارمان كردووە، كەچی ئیدارەی سلێمانی 42 دیناریان بۆ تەرخانكردووین".
ئە بڕیارەش لەکاتێکدایە 4 ڕۆژ لە مانگی شوبت تێپەڕیوە و تا ئێستا نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان ڕانەگەیەندراوە