سەبارەت بە مووچە دوا مۆڵەت دەدرێتە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەک

فەرمانگەی کارەبای گەرمیان، دوا مۆڵەت دەداتە فەرمانبەرەکانی بۆئەوەی فۆرمی زانیاری پڕبکەنەوە و لە ئەگەری ئامادە نەبوونیشیان بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان.

لەراگەیاندراوێکدا، فەرمانگەی کارەبای گەرمیان، داوا لەوفەرمانبەرانەی سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەیان دەکات کە تائێستا سەردانی فەرمانگەیان نەکردووە، بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری تایبەت بە لیستی مووچە.

فەرمانگەی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، سبەی دووشەممە ٥ی شوبات، دوا مۆڵەتەو ھەر فەرمانبەرێک سەردانیان نەکات، خۆی بەرپرسیاردەبێت.

بە مەبەستی وردبینی و ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، ماوەی چەند رۆژێکە فەرمانگەی کارەبا سەرقاڵی پڕکرنەوەی فۆرمی زانیارین.




PM:08:51:04/02/2018