70 ساڵە عێراق رووبەرووی وشکە ساڵی وا نەبۆتەوە

کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، ٧٠ ساڵە عێراق رووبەرووی وشکە ساڵی وەک ئەمساڵ نەبۆتەوە.

سائر ئەلغراوی بەرێوبەری دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند" لەم وەرزەدا كەمترین رێژەی باران باریوە لەماوەی 70 ساڵی رابردوودا لەزۆرینەی پارێزگاكانی ناوەڕاستو باشووری عیراق".

ئەلغراوی بەرێوبەری دەستەی كەشناسی عیراق دەشڵێت "بەشێوەیەك تائێستا لەپارێزگای بەغدا تەنیا رێژەی 2.5 ملیمەتر باران باریوە كەئەوەش كەمترین رێژەیە بەراورد بەساڵانی رابردوو".

ئەلغراووی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رێژەی باران بارین لەپارێزگاكانی بەسرە و سەماوە گەیشتۆتە 10 ملیمەتر و لەپارێزگای زیقاریش 14 ملیمەتر باران باریوە و ئەو رێژەیە زۆر كەمە ، پارێزگای بەغدا كەمترین رێژەی باران باریوە لەم وەرزەدا لەو كاتەوەی رێژەی باران بارین لەوێستگەی بەغدا لەساڵی 1938وە تۆمار دەكرێت ئەویش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی كەشوهەواوە كە عیراق بەخۆیەوە دەبینێت.




PM:10:26:04/02/2018