روسیا فڕینی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیای قەدەغەکرد

نوسەرێکی ناسراوی تورک ئاشکرای کرد لە دوێنێوە روسیا فڕینی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیای بەسەر ئاسمانی سوریادا قەدەغە کردووە.

نوسەرێکی ناسراوی تورک کە ناوی " مێتی دیمر"ە بە میدیاکانی ئەو ولآتەی راگەیاندووە" دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگیە رووسیەکە دوو رۆژ لەمەبەر لە ناوچەی ئیدلب، لە دوێنێوە روسیا هەڵسانی فڕۆکەکانی تورکیا، فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەرەکانی بەسەر ئاسمانی سوریادا قەدەغە کردووە".

لە میدیاکانی تورکیادا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە تورکیا لەسەر ئاستێکی بەرز لەگەڵ روسیا لە پەیوەندیدایە تا ئەو ولآتە رازی بکاتەوە سەرلەنوێ رێگا بە فڕۆکەکانی تورکیا بداتەوە تا بە ئاسمانی سوریادا بفڕن و هێرش بکەنە سەر شاری عفرین.

لە شەوی رابردووشەوە میدیاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل هیچ ئاماژەیەک بۆ بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین ناکەن، تورکیا لە شەوی رابردوودا تەنها تۆپبارانی ناوچە جیاجیاکانی عفرینی کردووە.

لە ٢٠ کانوونی دووەم رۆژی دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عفرین، روسیا کە ئاسمانی عفرین و زۆر شوێنێ تر لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودابوون، رێگای ئاسمانی کردەوە بۆ هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی عفرین بکەن، بەلآم لە دوێنێوە بۆردومان کردن بە فڕۆکە قەدەغە کراوە.

ناوچەی ئیدلب بەپێی رێککەوتنی ئەستانە کە رووسیا سەرپەرشتی دەکات، سپێردرابوو بە تورکیا، بەلآم دوو رۆژ لە مەوبەر گرووپە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی رووسیا لەو ناوچانە فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیایان خستە خوارەوەو فڕۆکەوانەکشیان کووشت، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی روسیا و داخستننی ئاسمانی هەموو سوریا بەسەر فڕۆکەکانی تورکیادا.

ئەگەر ئەم قەدەغەکردنەی ئاسمانی سوریا لە فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوام بێت، لەو کاتەدا جەنگەکە زیاتر بە پیادە دەکرێت و ئەمەش یاریدەدەرێکی باش دەبێت، تە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بتوانن باشتر بەرگری لە عفرین بکەن.




AM:10:39:05/02/2018