شەوی ڕابردوو لەماوەی دوو كاتژمێردا چەندین بومەلەرزە لەسلێمانی ڕویدا، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانیش زانیاری ئاشكرادەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندووە "لەكاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو بۆ 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ی شوباتی 2018، زیاتر لە 20 بومەلەزرە لە وێستگەی چیای ئەزمڕ تۆماركراوە
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە دوری بومەلەرزەكان لەسەنتەری ئەزمەڕەوە نزیكەی 20 كیلۆمەتر بون، بومەلەرزەكانیش لەپلەكانی نێوان 2.5 بۆ 3.1 پلە ڕێكختەر بون و بەهۆی ئەوەی لە شەودا ڕوویانداوە بەشێك لە هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە.