نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ٥ ی شوبات لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بە جێگیری مایەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو و نرخەكە بە جێگیری ماوەتەوە
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٣٢ هەزارو ٤٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٦ هەزار دینار.




AM:10:18:06/02/2018