کەرکوک....کاندیدێک کوژرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی ئەڵماس مامۆستا لە زانکۆی کەرکوک، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراوە.


پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ناوبراو لە سەر رێگای بەغدا لە نزیک بەنزینخانەی باباگوڕگوڕ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەسترێژیی گوللـە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە، جگە لەوەی مامۆستای زانکۆی کەرکوک و وتەبێژی ئەمنیی زانکۆکەیە، لە نەتەوەی تورکمانە و کاندیدی لیستی نەسرە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.




PM:04:44:06/02/2018