فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا درەنگانى شەوى رابردوو بۆردومانى چڕى سەنتەرى شاری عەفرین و دەوروبەریان دەستپێکردەوە و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتیەک شەهید و برینداربوون.
شەوی ڕابردوو بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دواى چوار رۆژ لە نەفڕینیان دەستیپێکردەوە و بەپێی میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان، کاتژمێر ١٠ شەو فڕۆکە گەڕەکى ئەشرەفیەیان لە عەفرین بۆردومانکرد، چەند کاتژمێرێک پێشتر بە موشەکى قورس چەند شوێنێکى دیکەیان لە سنورى جندریسە بۆردومانکردبوو.
دەنگى تەقینەوە کە بەهۆى کەوتنى موشەکەکانەوە دەبیسترا شارەکەى دەهەژاند.