شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و کەشناسی وادەکەی ئاشکرا دەکات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان شه‌پۆلێكی به‌فرو باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتییەکە شه‌پۆلێكی به‌فرو باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە درەنگانی شەوی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.