کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند سبەی ١٢ ی شوبات شەپۆلێکی بەفر و باران بارین روو لەهەرێم دەکات و سەرتاپای ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بلآویکردەوە، لە سبەی دوو شەممەوە پلەی گەرمای شارەکانی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرما دادەبەزن، هاوکات لەزۆربەی شارەکانی کوردستان باران دەبارێت، لە شوێنە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.






AM:10:31:11/02/2018